دڵ لە بەندی سینەدا دووبارە واوەیلا ئەکا

شەڕی سورداش
لە کتێبی:
شیعرەکانی شێخ مەحموود
بەرهەمی:
شێخ مەحموود (1886-1956)
 2 خولەک  1609 بینین
دڵ لە بەندی سینەدا دووبارە واوەیلا ئەکا
نووربەخشیناسناوی ئەدەبی ناسرەوێ مەیلی شەڕ و غەوغا ئەکا
ئینتقامی قەومی لێقەوماو بە حەق داوا ئەکا
ڕۆژ و شەو فیکرم لە دونیادا عەلەم بەرپا ئەکا
تیغی شیرم ئارەزووی سەیدی شکاری شا ئەکا
سەیری دوژمن کەن بە فیکری خامەوە بۆتە تەرەف
بۆ شکاری شێری شەرزە پیری ڕێوی هاتە سەف
نیشتمانی پاکی بێکەس دیوە بۆیە کەوتە گەف
وام لە مەیدانی شەجاعەتدا موباریز کوا ئەسەف
سەفدەری ڕۆژی وەغایی تابینناوی تایبەتە داوا ئەکا
دەست بە دەست یەکتر بدەن ئەی لاوەکانی مەرد و قۆز
تاکوو کەی دوژمن لەناومانا ئەبێتە گورگی هۆز
بێن ببینە پشتیوانی یەکتر و بیکەینە تۆز
دەست بە داوێنی خوداوە بگرین و بگرین بە سۆز
تاکوو دوژمنمان لە جنّاتُ الإرَمعەرەبی بەرپا ئەکا
نامەوێ ژینی ئەسارەت، بەسمە عومری گومڕەهی
نایکەمە سەر خۆم بەدەستی موددەعی تاجی شەهی
قەد بە ئەمری دوژمنانم نامەوێ فەرماندەهی
نامەوێ تەختی کەی و بەختی جەم و شاهەنشەهی
تیشنەیی خوێنی عەدووم و بۆ حوقووقی وا ئەکا
تا بە ئازادی ئەگەم کوێری ئەکەم چاوی ڕەقیب
تا لە زوڵمی ئەجنەبی ڕزگار ئەبێ کوردی نەجیب
ٲطلِب النَجاح و التوفيق مِن رَبّ المجيبعەرەبی
ئایەتی «نَصر مِن اللهعەرەبی»یە هەتا «فَتحٌ قَريبعەرەبی»
دەنگی تەگبیری سبەینانم بە إلا اللهعەرەبی ئەکا