هەر چایە لەم جیهانە مەحبووبی ئینس و جانە
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
1356 بینین
هەر چایە لەم جیهانە، مەحبووبی ئینس و جانە
تەبیبی دەردی قەلب و ئارامی ڕۆح و جانە
ئەسبابی نەزمی سەقفی بەیتی وجوود و عامە
ئەرکانی بەزم و عەیشی دڵداری جاویدانە
تەفریحی ئەهلی ویجد و تەزیینی تەختی شایە
مەمدووحی ئەهلی حاڵ و مەتڵووبی عاشقانە
تەنقیحی نەفسی عام و ئەربابی ئەولیایە
مەشرووبی ئەهلی دنیا، خورشیدی گوڵستانە
تەحسینی وەجهی شەخس و تەسکینی ئێشی سەرە
تەنویری چاو و ڕوکنی ئەبدانی ناتەوانە
ئەسبابی زیکر و فیکری پیران و پارسایە
تەرفیعی عیزز و جاهی مەخلووقی ئاسمانە
تەشریحی سەدری خەڵک و ڕەنگین و مەجلیس ئارا
تەرتیبی زوڵف و خاڵ و گێسوویی دڵبەرانە
مەنزووری شێخ و عالەم، مەعشووقی پیر و جوان
مەبغووزی مودخیلان و مەقبوولی سەروەرانە
مانەندی لەعلی یارە، دەرمانی دەردەدارە
شیرین و ئابدارە، ڕەنگ میسلی ئەرغەوانە
شیفای دڵی فیگارە، ئەوسافی بێ شومارە
مەتبووعی یاری غارە، ڕەفیقی ڕاستانە
عەدوویی ئەغنیایە، مەنسووبی ئەتقیایە
هەم دەرد و هەم دەوایە، جانبەخش و جانستانە
بێجورم و بێ هەوایە، پڕ نوور و پڕ سەفایە
مەوجوودی لوتفی خوایە، ڕەفیقی شا و سەپانە
شەوقی دڵی ویساڵیناسناوی ئەدەبی، دائیم بە عەکسی چایە
بە شەمعی چایە ڕۆشن، بەزمی عێراق و بانە