شاهیدم ئەمڕۆ لە باغا غونچەیەکی سەرچڵە

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 1 خولەک  458 بینین
شاهیدم ئەمڕۆ لە باغا غونچەیەکی سەرچڵە
مەنشەئی عەشقی دەروون و مەرکەزی فیکری دڵە
بولبولی دڵ گەر نەبێ سەرمەست بە عەتری میشک و خەت
یەحتەمیل لەم باغە نەڕوا، ڕۆینی ناقابیلە
خزمەتی مزگەوت و حوجرە و خانەقاکەی بۆ چییە؟
ڕەندی عاشق هەر لە مەیخانە مورادی حاسڵە
سونبول و ڕێحانە و مینای لەلا مەتلەب نییە
کۆششی بولبول لە شەودا بەینێکە هەربۆ گوڵە
بێ ڕیا ئێستە ویساڵیناسناوی ئەدەبی عاشقێکی موخلیسە
گەر گوڵێکی پێ نەدەن لەو باغە کاری موشکیلە