ویساڵی تۆ لە گەماوی ئەمین بە تازە نایگەیتێ

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 1 خولەک  1 بینین
ویساڵیناسناوی ئەدەبی تۆ لە گەماوی ئەمین بە تازە نایگەیتێ
ئیتر بێسوودە تێکوشین خەیاڵاتت هەموو خاوە
ڕەفیقان چونکە ئازا بوون هەموو دیاری خۆیان ڕێکخست
بە توێشووی چاکەوە ڕۆیین، بە دیاری چاک و ڕازاوە
دەمێکە گەیونە مەنزڵ لە غوسسەی ڕێگا ڕاهی بوون
لە جەننەت وا بە دڵشادی ئەکەن سەیرانی سەرچاوە
کەسێ گەر ڕێی لەبەر بێ، لازمە بۆ ڕێ و لە بۆ مەولاش
کە توێشووی خۆی بەرێ و بڕوا بەلای فەرمانی مەولاوە
ویساڵیناسناوی ئەدەبی قوڕبەسەر چی کا؟ بەبێ توێشوو، بە بێ دیاری
بە ڕووت و قووت و مەخجوولی ئەوا حەیران و داماوە
مەگەر پێخاوس و سەرقوتین بچێ بۆ خزمەتی جەددی
لەوێ هەر خاک بەسەردا کا بە مەحجووبی هەتا ماوە
ویساڵیناسناوی ئەدەبی وێڵ و سەرگەردان، بەبێ هەمدم ئەکا ئەفغان
ڕەفیق ڕۆیین بە ڕووسووری ئەویش ڕووڕەش بەجێ ماوە