سەلامی من لەسەر تۆ بێ گوڵی گوڵزاری کوێستانی
نامەناردن بۆ یاری بێوێنە
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
1086 بینین
سەلامی من لەسەر تۆ بێ گوڵی گوڵزاری کوێستانی
لە چیمەنزاری جوانیدا ئەتۆ مورغی غەزەلخوانی
تەماشا کە لە هیجرانت حەزین و مات و غەمگینم
بە موژدەی خۆش دڵم خۆش کە وەکوو مورغی سولەیمانی
بە عەکسی پرتەوی ڕووتان هەموو هۆدەی دڵم ڕۆشن
بەڵێ مەشهووری ئافاقە کە تۆ وەک شەمسی تابانی
ئەگەر تۆ یووسفی حوسنی جەماڵت دەربخەی جارێ
بە دڵشادی ئەژی عاشق میسالی ئەهلی زیندانی
بە نازی چاوی لەیلایت وەکوو مەجنوونی دێوانە
هەمیشە مات و حەیرانم لە سەحرایی پەرێشانی
زەمانێ گەر بە شیرینی ئەکەویە ناز و ڕەعنایی
دووسەد فەرهاد و خەسرەو هەر بە یەک تیر ئەکەی فانی
خۆدا سا کەی ببینم ڕوویی ئەلف و میم و نوون
وەکوو تووتی پەرێشانم لە حەسرەت شەکری لێوانی
مەکەن مەنعم دەسووتێم وەکوو پەروانەی بێ پەروا
کە فەسڵێ لا ئەبا زوڵفی لەسەر دوو شەمعی کوڵمانی
ئەگەر بادی سەبا بۆنی کراسی وەسڵی تۆ بێنێ
دوو چاوانم ئەبێ بینا وەکوو یەعقووبی کەنعانی
عەزیزم کەعبە کەچ نابێ لەبەر تەعنەیی ڕەقیبان
بیلاوێنی دڵی عاشق کە تۆی سۆلتانی خووبانی
ویساڵیناسناوی ئەدەبی شێت و حەیرانە، بە دائیم چاو بە گریانە
لە کوورەی ئارەزووتانا، بە جارێ بۆتە بوریانی