ئەی چا مەگەر تۆ مەنبەعی شادی و عوشرەتی

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 3 خولەک  925 بینین
ئەی چا مەگەر تۆ مەنبەعی شادی و عوشرەتی
هەموو کات بۆ دڵ مایەی ئارام و ڕاحەتی
تەسکینی عیجز و ئافەتی غەم و دەفعی ئیزتراب
دەرمانی دەرد و ڕەفعی کەدەر، عەینی سەفوەتی
ڕۆحی نیشات و جانی تەرەب و جۆشی ئینبیسات
ئابی بەقا، هجوومی سەفا و لەتافەتی
میرئاتی تەبع و سەیقەلی دڵ و جەوهەری خەیاڵ
تیمسالی حوسن و مەوجی حەیا و مەحزی حیرەتی
سامانی شەوق و ڕەونەقی زەوق و بەهایی ڕەنگ
بوستانی عەیش و سەبزەیی باغی نەزاکەتی
مەوجی گریشمە و جۆشی لەتافەت و هجوومی ناز
نەیڕەنگ و جیلوەی شاهید و کانی مەلاحەتی
مەحزی تەرەبی جیهان و تەراوەتی ڕیاز و سووق
جانی شەراب و نەشئەی مەیی و جۆشی لەززەتی
ئایاتی لوتف و دافیعی زوڵمەت و مەداری فەیز
ئەی چا مەگەر تۆ مەزهەری نووری سەعادەتی
ئەنواری سوبح و سازی تەبەسسوم و شوعاعی میهر
ئاساری نووری بەرق و تەجەللایی ڕەحمەتی
لوتفی خودا لەتیفە و ئەساری کیبریا
قەتعی هەوا و ڕەفعی هەوەس و دەفعی زوڵمەتی
ئاشووبی ڕۆم، شۆڕی عەجەم، فیتنەی عێراق
غەوغای چین، زەمزەمەی هەر ویلایەتی
مەقبووڵی تەبعی شاهـ و گەدا و دڵنشینی خەڵق
ئەلحەق بە حوسنی خوڵق عەجەب پاک تینەتی
ئارامی تەن، خولاسەی جان، مەغزی عەقڵ و هۆش
تەفریحی قەلب و مایەی تەوحید و ئولفەتی
بەست میزاج و ویسعەت مەشرەب و عورووج تەبع
میعراجی شەئن و واسیتەی ئەوجی ڕەفعەتی
شەهدی شیفا، شەکری شاری، شەرابی شەوق
شەمسی شعوور و شەعشەعەی شەئن و شەوکەتی
بابی هونەر، فوسووڵی سەیر، کاشفی سەبوور
تەسحیحی فکر و ڕەمزی مەجاز و حەقیقەتی
مەعجوونی عەقڵ و مەرهەمی جان و قاتعی عەلیل
ئیسلاحی قەلب و دافیعی هەر دەرد و عیللەتی
تەرویجی بەزم و زینەتی مەجلیس و سەروەری عام
حوسنی نیگار و غیرەتی گوڵزاری جەننەتی
دیواری تەن، ئەساسی بەدەن، سەقفی بەیتی عەقڵ
فەرشی وجوود، مەستەبەی بەزم و عوشرەتی
تەنویری ڕۆح و ڕۆشنی چەشمی ئینتیزار
سوودی مەتاع و قافڵەیی تاب و تاقەتی
تەهزیبی نوتق و قوەی ئیدراک و بەستی زیهن
بورهانی عیلم و باعیسی تەئییدی حوججەتی
ئیحادی ناز و شۆخی گوڵ عیشوەی غروور
سەرمایەی حەقیقەت و کاڵایی عوشرەتی
صبح از درون خسته دلان درد میبریفارسی
شام از برای اهل طرب خود مسرتیفارسی
ئەی چا بە ئین مەعالی ئەوسافی دائیمیت
در خور طبع نازک آن نیک خلقتیفارسی
یەعنی جەنابی ئان بەگ والا فلان بەگ
او را مسلمست مقیدی طبیعتیفارسی
بیچارگان دهر که بابا و محمدندفارسی
شهود گشتگان به ارباب عزلتیفارسی