ئەی دڵبەری جینانی غەمخوار و میهرەبانی

پێنج خشتەکی لەسەر شیعری زێوەر
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  1462 بینین
ئەی دڵبەری جینانی، غەمخوار و میهرەبانی
مەحجووبی قامەتی تۆن، هەموو سەروی ڕەوانی
فەرهاد و خوسرەوت کوشت بە یەک غەمزە نیهانی
چونکە تەسویری کێشای، نەققاشی ئاسمانی
لە حوسنی نەقشی ئەبرۆت، حەیران و ماتەمانی
برۆ تاق و مەمک جووت، شەو و ڕۆژ کەوتوومە دووت
فیدایی نازی چاوت عێراق و شام و بێرووت
***
ئەی لێو نەباتی میسری، ددان برنجی سەدری
ئەختەر میسالە چاوت، بە ڕوو مانەندی بەدری
بۆ جەژنی پۆڕی عوششاق، هەروەک شەهێن و سەقری
بە ماری تاری زوڵفت، ڕێی ماچی عاشق ئەگری
نەختێ عەداڵەتت ببێ، بەسیە گەر موسوڵمانی
پشتێن شلی سابلاغی، مەمکت سێوی مەراغی
هەر چەند کە سینە باغی، بۆچ وا لە من بە داغی
***
دڵ باری کرد بەجارێ لە عەشقی نازدارێ
تازە ئیسراحەت نەما، بۆ من لە هیچ دیارێ
شەو تا سەحەر ئەناڵم بۆ عەتری غونچەزارێ
مەعلووم نییە بمێنم، سبحەی تاکوو ئێوارێ
ویساڵیناسناوی ئەدەبی تازە نەیما تەمەننایی ژیانی
مەلیحا خان و شوکری، ئەگرین لە تاوی فەخری
کوێر بم بۆ چاوی سەبری، بۆ بەدری خانە ئەگری
***
مەڕوانە گەر ویساڵیناسناوی ئەدەبی نابووت و ڕووت و قووتە
ویردی زمانی دائیم تەعریفی حوسنی ڕووتە
لەگەڵ ئەبرۆیی تاقت، ئاهی دەروونی جووتە
زێوەرناسناوی ئەدەبی غوڵامی خۆتە، ئەم جۆرە حەیفە خووتە
مەمنوونە گەر بفەرمووی تۆی عەبدی ئاستانی
دەسماڵ شێلەی پێنجوێنی، بۆ چی خۆت نانوێنی
مردم بۆ چاوی کاڵت، بۆ جارێ نامدوێنی؟
***
ئەی ئاسکی خۆش خەرام، کەلامت شەکر و بادام
بە دەوری چەرخی چاوت، هەودای وجوودت بادام