ئەگەر عەبدی حەییی زولجەلالی
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
720 بینین
ئەگەر عەبدی حەییی زولجەلالی
مەژی نادان و هەرزە و لائوبالی
بە ئەمری شەرعی پاکی مستەفایە
ئەگەر پێویستی بۆ نەجمەی عالی
سەحەرخێز بە لە بۆ تاعەتی مەولا
بەجێ بێنە ئومووری لایەزالی
چلۆن تەسدیق ئەبێ عەبدایەتی تۆ
کە بۆ دنیا هەمیشە پڕ مەلالی
لە قاپی حەزرەتی باری و ڕەسووڵا
ئەوەندە ڕووڕەش و هەم بێ کەمالی
مەگەر تا ماوی بگری و لە قوڕ سەر نێی
بە مەخجووڵی شەو و ڕۆژ هەر بناڵی
عیلاجی خۆت نەکەی ئیمڕۆ بە تۆبە
نەجاتت زەحمەتە ئاخر ویساڵیناسناوی ئەدەبی
تەماشاکە سەگی ئەسحابی کەهفی
حەقیقەت سەگ بوو چون خێر بوو مەئالی
لە دنیا و قیامەت ئاشکرایە
سەدی وەک تۆ گەلێ خۆزگەم بە حاڵی
فلاتغضب علي يا الهيعەرەبی
و لا تسألني الا بالنواليعەرەبی
فلاتطردني من أبواب جودكعەرەبی
و ولاتنهرني عند ارتجاليعەرەبی
ترجم بي فأني مستحقعەرەبی
برحمكت بعد موتي سر حاليعەرەبی
شەهیری خاس و عام تۆ کە ئیمرۆ
لە فیسق و ڕووڕەشیدا بێ میسالی
وەلی لاتقنطوا من رحمة اللهعەرەبی
ئەکا مەسروور دڵی مسکین و والی
دڵت زۆر خۆش بێ بەم ئەشعارە تازە
هەموو وەک گەوهەر و دوڕڕ و لوئالی
ویساڵیناسناوی ئەدەبی قەت مەبە مەئیووسی ڕەحمەت
لەلا خۆت تۆش سەگی ئەسحاب و ئالی