ئەوا فەسڵی بەهارە و مەوسیمی دەی

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  578 بینین
ئەوا فەسڵی بەهارە و مەوسیمی دەی
وەرە ساقی کەرەم کە یەک قەدەح مەی
چەمەن یەکبارە پڕ بەزم و نەوایە
بە ئاوازی خۆش و گوڵبانگی یاحەی
بە دەستی نەیزەنی غەم دڵ دەناڵێ
وەکوو نەی، هەر وەکوو نەی، هەر وەکوو نەی
لە دووری وەسڵی یارم زەردەڕەنگم
وەکوو بەی، هەر وەکوو بەی، هەر وەکوو بەی
لە خولدیشا نییە ئەمسالی حاشا
شەمامەی وەک شەمامەی، وەک شەمامەی
وەزیفەی من بوو بۆسەی لێوی ئاڵت
فیداتم زوو کە، سا دەی، زوو کە سادەی
وەکوو بولبول بە ناڵینم شەو و ڕۆژ
لە دەوری گوڵ بە واوەیلا و وەی وەی
کە تۆی لوقمانی دەردی دەردەداران
ئەبێ چی بکەم کە دەردی من دەواکەی
مەکانی من خەراباتە وەکوو کوند
حەبیبا ئینتیزاری تۆ هەتا کەی؟
لەبۆ ناپرسی عاشیق چۆنە حاڵت؟
چییە جارێ لە خوا شەرم و حەیا کەی
نەماوە ڕاحەت و سەبر و قەرارم
نەبشتەی،دەقی نائاشکرا نەبشتەی، نەبشتەی
کە تۆ سوڵتانی جوملە نازەنینان
چییە ڕەحمێ بە ئەحواڵی گەدا کەی
ئەبێ یا ڕەب، کە وەعدەی ماچی دامێ
وەفا کەی بێ، وەفا کەی بێ، وەفا کەی؟
ئەبێ تۆماری عەجز و غەم خودا کەی
ببێ تەی، کەی ببێ تەی، کەی ببێ تەی
نەما عەقڵ و نەما هۆشم بە دەنگی
خرنگەی بازن و لوولەی گوارەی
ویساڵیناسناوی ئەدەبی چەشتی زەهری ماری هیجران
نیشانەی لوتفە جارێ مەرحەبا کەی