ئەی سەری من بێ بە قوربانی قەد و باڵایی تۆ
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
978 بینین
ئەی سەری من بێ بە قوربانی قەد و باڵایی تۆ
بولبولی ڕۆحم هەمیشە، عاشق و شەیدایی تۆ
مەست و مەخمووری ئەبەد بوو، تازە دنیای بۆ چییە
هەر کەسێ یەک دەفعە بینی نێرگسی شەهلایی تۆ
هەر وەکوو مەجنوون بە دەردی عەشق هەردا و هەرد ئەکەم
پایی هۆشم وا لە قەیدی پەرچەمی لەیلایی تۆ
ئینتیزارم بۆ جەماڵی پڕ کەماڵی دڵبەریت
دڵ وەکوو پەروانەیە بۆ ئەو سەر و سیمایی تۆ
ڕەونەقی بازاڕی دین بووی ئەی شەهی دنیا و دین
وا هەموو حەیران و ماتین بۆ ڕوخی زیبایی تۆ
تەختی شاهان سەرنگوون بوون، ڕۆژیان لێ بوو بە شەو
گەر لە کەعبە هەڵکرا هەر ئەو دەمە ئاڵایی تۆ
تۆی شەفاعەتخواهی عالەم ئەی شەهی والامەقام
ئەنبیا و ئەولیا، گشت نازری دەرگایی تۆ
ئەو ئەڵێ یا ڕەببی نەفسی، تۆیش ئەفەرمووی أمتيعەرەبی
چونکە مەولای عالەمی، عالەم هەموو مەولایی تۆ
تۆ نەبی چبکەین لە مەحشەر بەم هەموو عوسیانەوە
هەر هیوادارین بە تۆ لێن خۆش ببێت مەولایی تۆ
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلت بم بە هاوارمان وەرە
ڕۆح و جانمان بێ فیدایی خاکی ژێری پایی تۆ
هەر دەلوورێنی ویساڵیناسناوی ئەدەبی وەک سەگی ون بوو لە خێڵ
بانگی کە بۆ خوا کە شایەد بێتەوە دەرگایی تۆ