سەلامی من میسالی بەفر و باران

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  486 بینین
سەلامی من میسالی بەفر و باران
لەسەر تۆ بێ مەلای سیوەیل و ئالان
لەپاش عەرزی سەلام هۆشت بە خۆ بێ
بە کوردی پێت ئەڵێم ئەی جانی جانان
وە چاکە زوو بکەی ئیسلاحی کارت
بە خۆشی پێت ئەڵێم ئیمڕۆ بە نیهان
بە شەرعی مستەفا و ئەمری قانوون
بە ڕەئیی ئەهلی خیبرە و ئەهلی عیرفان
مومەییز بە لە بەینی جورم و حەپسا
قەراریان دا بەجارێ ئەهلی ئەعیان
بفەرموو ئیختیاری یەک لە ئەمرەین
جەزات پێ خۆشە یا خود حەپس و تاڵان
خولاسە ئێستە وا مەسئوولی زەحمەت
بە سووکی تەبرەئە بکرێی لە عیسیان
مەڵێ گوێز و مریشک و مێوژ و هەرمێ
ئەیان نێرم بە دیاری بچنە مەیدان
ئەگونجێ ئەو دەمە سەرفی نەزەر کات
وەئیللا زەحمەتە عەفوم بە ئاسان
بە کوردی پێم وتی خۆ من *****دەقی نائاشکرا نیم
ئەمانە توڕڕەهاتن ئەی برا گیان
مەڵێ ئیتر ئەمن ئەهلی عەمامەم
مەخوێنە بۆم حەدیس و وەعز و قورئان
مەڵێ پێنج شەش مریشک و دوو هەزار گوێز
بە دیاری بۆی ئەبەم خۆم ئەچمە ماڵیان
کە کابرا چون چڵێس و ساف و شێتە
کە چاوی کەوت بە گوێز و مورغی جوان جوان
ئەڵێ قەیناکا ئەم جارەیش عەفوو بێت
بچێت و دانیشێ وەک جاری جاران
ئەگەر چی وەک خولەپیزە بەجارێک
بخوادەقی نائاشکرا هەموو ماڵی سیوەیل و ئالان
دڵی خۆت خۆش مەکە بەم وردە فکرە
بەتاڵە هەر چی فکرێ بیکەی ئەلئان
ئەمانە هیچی لای من پارە ناکەن
کە خۆش نابم لە تۆ هەروا بە ئاسان
لە ئەفکارت ویساڵیناسناوی ئەدەبی نابێ تەمیندەقی نائاشکرا
ئەتۆ کارێکت کرد دەرچوو لە ویجدان