سەیری تەقدیری خودای ئەحەد

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  549 بینین
سەیری تەقدیری خودای ئەحەد
کە چۆن منی کرد غەمبار و پێوەند
تووشی یارێ بووم جوان و نازەنین
بە ناز و عیشوە منی خستە بەند
بەینێ پێکەوە خۆشمان ڕابوارد
ئاخر لێک بڕاین بە هەناسەی سەرد
بەینێ مامەوە بە دڵخەستەیی
شێت و دێوانە بێ خود و بێ خورد
ڕۆژێ تووشی بووم بە مەحرەمانە
لە ڕووی نازەوە پێم گوت ئەی دڵبەند
تو خودا پێم بڵێ بۆچ وا بێ شەرتی؟
بۆ لە ڕاستی من دڵت بۆتە بەرد
بۆ چی لات خستم ئەی یاری بێ قەول
بە لێو بەباری و هەم بە ڕەنگی زەرد
بۆچ وا بێ وەفایت ئەی پەری لیقا
بۆ وا بەجارێ تەرکی منت کرد؟
ڕەنجەکەی منت مانەندی فەرهاد
گشتت دا بە باد ئەی یاری هەمدەرد
تۆ هەر تێ فکرە لەبەر خاتری تۆ
ئەکێشتم باری تانەیی نامەرد
نەمزانی یارا تۆ وا بێباکی
بێ من وەکوو کەو، ئەکەی هەرداوهەرد
ڕاستم پێ بڵێ ڕۆح و گیانەکەم
بۆ بە تیر منت وا گرفتار کرد
ساحێب ماڵ نەبووم من دەرحەقی تۆ
دڵ و ڕۆحی خۆم تەسلیمی تۆ کرد
ئارامم نەبوو نە شەو و نە ڕۆژ
عەندەلیب ئاسا گریانم ئەکرد
عەشقی تۆ دائیم هەر لە دڵا بوو
هەر بە یادی تۆ وەختم سەر ئەبرد
بوومە نیشانەی تانەی ڕەقیبان
تۆیش هەر وەک ئاسک ئەکەی بەرداوبەرد
مەینەتی دنیات هەموو نیشاندام
چارەم نەماوە جوز لوتفی ئەحەد
هەم بێ وەفا بووی، هەم بێ بەقا بوویت
نە شەرت و نە قەول هیچت سەر نەبرد
ئەمە مانگێکە من تۆم نەدیوە
یار ئەبێ وا بێ؟ نازدای بێ گەرد
تۆ هەر بزانە من چیم بەسەر هات
زەحمەتی زۆر و دەردی سەریم برد
سەر هەڵنابڕیت، لە خوا ناترسیت
هەر جارێ ناڵێی چۆنی محەممەدناسناوی ئەدەبی
ئاخری کوشتت یاری دڵسۆزت
ئەوەندەت پێ دا داخ و جەفا و دەرد
ویساڵیناسناوی ئەدەبی بڕۆ با ئەویش وەک تۆ
نەختێ ببینێت موکافاتی بەد
خوێشت بکوژی هەر بێ سەمەرە
دەستت ناکەوێت غەیری سزا و دەرد