حەمد و سوپاس و شوکری بێ عەدەد

وەفاتنامە
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 3 خولەک  870 بینین
حەمد و سوپاس و شوکری بێ عەدەد
بۆ زاتی پاکی واحیدولئەحەد
زاتی بەرییە لە چەند و لە چوون
بێ زیدد و جینسە، خالیقی بێ چوون
زاتی قەدیمە و ئەزەل هەر بووە
وجوودی یەکە و بەری لە دووە
ناماقووڵی کرد هەر چی وەک نەمروود
لە عەسری خۆیا خۆی کرد بە مەسجوود
لەسەر ئەو فکرە سەری دا لە بەرد
با جێی سەقەر بێ ئەبەدولئەبەد
خودایە تەنها بەبێ چەند و چوون
خەلقی عالەمی کرد بە کاف و نوون
لە خەزنەی کەرەم بێ ڕەفیق تەنیا
ڕزق بە کوللێ زیڕۆحێ ئەدا
بەبێ ئیزنی ئەو کارێ ناکرێ
بێ ئیرادەی ئەو نابێ و نامرێ
وە بەعد، بڕژێ، سەلام و سەڵات
بۆ ڕۆحی پاکی فەخری کائینات
ئەو محەممەدەی سەر پاکی نوورە
هەر کەس نەیەوێ لە ڕەحمەت دوورە
یا ڕەب بە جاهی ئەو پارچە نوورە
هەر چەند موجریمین، لێمان ببوورە
هەم سەلامی خوا و دروودی بێحەد
لەدوا حەزرەتی زاتی محمدناوی تایبەت
بۆ سەر ئال و بەیت، ئەسحابی کیرام
هەم بۆ ئەولیا و عولەمای ئەعلام
هەم بۆ تابیعین، هەتا يوم الدينعەرەبی
رضي الله عنهم اجمعينعەرەبی
ئەمجا بێینەوە سەر دەوری ئاسمان
چۆن بێ سوود سەری لە عالەم شێوان
چەند ناکەسبەچەی کردووە بە کەس
چەند نەجیبزادەی کردووە بێدەس
چەندی بەم دنیا کردووە مەغروور
چەندەی موحتاجی کردووە ڕەنجوور
سەیری کە چی کرد چەرخی چەپی واز
ڕیشەی عالەمی دەرهێنا بە گاز
وەلێ ئەو زوڵمەی کە کردی لە من
لە هیچ کەس نەیکرد لە ئینس و لە جین
بۆ زەرەرلێدان گەردوونی ئەخزەر
برنجی ئێمەی کردە سەر دەفتەر
سەیری گەردشی خەڕەکی دەوران
دونیای چلۆن کرد پەرت و پەرێشان
ئەعلا ئەباتە دەرەجەی ئەدنا
ئەدنا ئەباتە دەرەجەی ئەعلا
زاهیر دوشمنی شەرعی موبینە
دائیم خەریکی فەوتانەی دینە
ئەسەف بۆ کەسێ لەم دینە جوانە
لایدا بەجارێ، چوو بۆ مەیخانە
غەیری میللەتی ئیسلام لە دنیا
هەموو گەیشتنە پایەیی ئەعلا
زیاتر تەماشا لە کوردی بەدبەخت
هەر کەس گرتوویە ڕێگەیەکی سەخت
کورد لەبەر کینە و حەسەد و نیفاق
قەت ڕێ ناکەوێ بۆیان ئیتتیفاق
ئەگەر خوا حەز کا ئاوا دەستوبرد
پێشکەوتن نابێ بۆ تایەفەی کورد
ئینقیلابی چەرخ، بێ جورم و تاوان
سەری لە ئیسلام بەجارێ شێوان
وا تێکەڵ بووە ڕاستی بە ناڕاست
لێک هەڵناوێرین وەک دۆشاو و ماست
بە قەولی ئەسەح عولەمای ئەعلام
ئەدەب و ئایین، مەزهەبی ئیسلام
زیاتر نەبووە لە حەددی چوار
کە چی ئێستاکە گەیوە بە هەزار
ئەمەیش نەگبەتی ئیسلام و کوردە
تێییشی ناگەین بەم دەستوبردە
ئەی کوردی هەژار تۆ کە کەم ڕەوتی
ڕێگەی ڕاست بگرە لادە لە چەوتی
ئەگەر ڕاست نەڕۆیت ناگەیتە مەنزڵ
ئاخر ئەچەقیت لەناو ئاو و گڵ
قەت تەفرە مەخۆ بە چەرخی کەجڕەو
ڕۆژی ڕووناکت لێ ئەکا بە شەو
ڕاستی ویساڵیناسناوی ئەدەبی بێ فێڵ پێت ئەڵێ
لەم قیل و قالە دڵت هیچ نەڵێ
نەیبووە لەبۆ هیچکەسێ وەفا
تۆ بە ئومێدی ببینی سەفا