ڕۆحەکەم دوختەر گەیشت نامەکەت

لە زمانی ڕەئووفی کوڕیەوە لە وەڵامی نامەی دوختەری کوڕی حوسەینی فەقێی زینۆ
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 3 خولەک  963 بینین
ڕۆحەکەم دوختەر گەیشت نامەکەت
باش تێگەیشتم لە کەلامەکەت
منیش وەکوو تۆ دڵپەرێشانم
لە دووری خوشکە شیرین نامەکەت
وەختە لەتاوان بچم بە کێوا
بۆ ماچی خوشکە گوڵ ئەندامەکەت
بە خوشکت بڵێ ڕەئووف بێ حاڵە
بۆ لەنجەی باڵا نەونەمامەکەت
***
فەرمووتە ڕوقیە مایەی شیفایە
هەر چۆن تۆ بڵێی واقیعەن وایە
شکی تیا نییە فەرموودەت جوانە
ئەسبابی خوشکە، قسەت ڕەوایە
بۆ گوڵی باغی ڕیزوانی زینۆناوی تایبەت
ڕەئووفیش وەک تۆ بولبول ئاسایە
بەڵێ عاشقی خۆشە لە دنیا
وەلی نە وەک تۆ کەوا بێ حەیایە
***
کەسێ ئەزانێ ڕەسمی عاشقی
ئاخری وەک تۆ ئەبێ ڕووسیا
چون هەر کەس کردی ئیقامەی دەعوا
لە مەحکەمەدا لێی ئەکەن داوا
ئیسباتی داوای بە شاهید بکات
شایەد داواکەی بۆ سبووت نەکرا
بە حوکمی شەرع و بە مادەی قانوون
ئەمجا ئەیخەنە دائیرەی جەزا
بێ موقەددیمە، سەرسەری ئاسا
ئەڵێی ڕوقیایە دەرمانی شیفا
تۆ کەوا کەر بی نابێ دوختەر بی
ئەگەر دوختەر بی، نابێ وا کەر بی
چون عەشقبازی ئوسووڵی وایە
ئەووەڵ سڕڕییە نەک ئاشکرایە
دیارە نازانی ڕەسمی عاشقی
ماتووڵ کەوا بێ قابیلی شەقی
دوختەرەفەندی هێشتا مناڵی
دیقەتت نییە زۆر بێ خەیاڵی
لەبۆ ئیدراک و فەهم و مەعریفەت
هێشتا بەتاڵی وەک کووپەی خاڵی
ڕەسمی عاشقی ئێمە ئەیزانین
بۆ ماچی خوشکت زۆر پەرێشانین
دوختەر پێم بڵێ خاهەرت چۆنە
بۆ ژیانی من وەکوو کەو بوونە
گەر عەشقی لەیلای خوشکی تۆ نەبێ
چۆن عالەم ئەڵێن ڕەئووف مەجنوونە
چ بکەم دەمێکە ئەمن لێی دوورم
بۆیە بەدائیم زەرد و ڕەنجوورم
تۆ خۆت ئەزانی لە بەردەزەردناوی تایبەتم
لە دووری خورشید گرانە دەردم
دڵم بۆ گوڵی باغی نەماوە
پەروانە ئاسا گیانم سووتاوە
بڵێ بە خوشکت هەروەکوو لوقمانناوی تایبەت
دەفعی دەردەکەم بکا بە دەرمان
ئیلاهی کەی بێ چاوم پێی کەوێ
بەرانبەر ببین وەک جووتە کەوێ
جا تەماشا کە لە گوفتوگۆمان
لە ماچ و مووچ و لە هاتووچۆمان
عەزیزم دوختەر ڕۆحی شیرینم
کەی ئەبێ باڵای خورشید ببینم
ڕەئووفناوی تایبەتە کوڕی مەلای بەردەزەردناوی تایبەت
لە داخی خورشید دڵی پڕ لە دەرد
تالیبە بە ڕووی خوشکە جوانەکەت
بە ئەشعاری تەڕ وەکوو لیرەی زەرد
دوختەر چاوەکەم ڕۆحی ڕەوانم
تاریکە بێ ڕووی خورشید جیهانم
بەغەیری خورشید لە خوشکەکانت
ڕۆحەکەم چ بکەم، ناویان نازانم
ئەگەر ئەمزانی کامەیان جوانە
ئەم کرد بە ویردی ڕۆژ و شەوانە
فەقەت بڵێم جی، با بمانمێنێ
کە هاتم خورشید تێت ئەگەیێنێ
وەختێ کە خورشید کەوتە لەنجەولار
تێ ئەگەی لە ئیش لەسەر هەتا خوار
وەختێ کە لێی دا لارەپێچ لەسەر
بە تیری نازی لەت ئەکا جگەر
موشتەری دایم هەر وەک پەڕی داڵ
شێت و شەیدایە لە چوار دەوری ماڵ
منیش یەکێکم لەو مشتەریانە
بۆ باڵای خورشید بووم بە دێوانە
تۆ کوڕی میرزای زینۆناوی تایبەتی عەزیزم
منیش ساحێبی خەنجەری تیزم
ڕەئووفم ناوە باشم بناسە
تاڵیب بە کچی جوان و لەزیزم