گاڵۆکێکم بوو چ گاڵۆک گاڵۆڵێکی زۆر عەجیب
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
1 خولەک
728 بینین
گاڵۆکێکم بوو چ گاڵۆک، گاڵۆڵێکی زۆر عەجیب
قەت لە دنیادا جارێکی دی نابێتۆ هی وا غەریب
مەجلیس ئارا بوو وەکوو گوڵ شوعلەبەخشی جان و دڵ
بۆ دەوای دەردی نەخۆشان میسلی دەرمانی تەبیب
یاخوا هەر چی ونی کرد و کەوا نەیدامەوە
پێی نەهێڵی یا ئیلاهی سەبر و ئارام و شەکیب
من ئەزانم کێ دزی لێم ساعەتەن ئەو گاڵۆکە
چونکە مەعلوومە خراپە ڕەسمی بەدکارە و ڕەقیب
تا ئەتوانی خۆت لە بەدکار و ڕەقیبان لا بدە
زۆر کەمە چونکە ئەوێستا مەرد و دانا و نەجیب
مەقسەدم لەم شیعرەدا تۆفیقی من ناوی نییە
ئیمتیحانم کردووە چون چاکە بێتە هەم لەعیب
ئەی ویساڵیناسناوی ئەدەبی تەعزیە زۆر لازمە بۆ گاڵۆکت
بەڵکوو خوا ڕەحمێ بکا بە منی ئەسیر و دڵ شەکیب