چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  2522 بینین
چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە
حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەددارییە
شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجهـ و بێ عیللەت نییە
ئاهی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەمخوارییە
من هەر ئەو ڕۆژە دەسم شۆری لە ڕۆحی خۆم کە دیم
حەزرەتی خوونخواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە
گەر دەپرسی بۆ چی بێ نەشئە و مەلوول و عاجزی
ڕوومەتی زەردم عەزیزم شاهیدی بێ یارییە
کەم بە خەندە بێ بەلامۆ، حەیفە تانەم لێ مەدە
لێم گەڕێ تۆ بی و خودا، ئەمجارە دەردم کارییە
دڵ لە شامی پەرچەمی ڕووتا بە دایم بێ خەوە
چونکە کێشکچی بە شەودا عادەتی بێدارییە
حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لە بۆ کێ حەل دەبێ
هەر سەحیفە سەد ئیشارە و ڕەمزی تێدا جارییە
خاڵی ڕوخسارت هیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت
قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەکانت لارییە
ڕووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش
میڕوەحەت زوڵف و کەبابت جەرگی پارەی ناریناسناوی ئەدەبییە