هەر بلوکێکی عەجەم حاکمی مەم ژاکنە بێ

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  902 بینین
هەر بلوکێکی عەجەم، حاکمی مەم ژاکنە بێ
موختەسەر پەروەرشی ڕۆحی بە ئاوی سنە بێ
نایبی: «باوە بڵانێ مەکە من خوەم ئەکەفم»
مونشی باشی: «شەکەتم»، نازری: «مەمتۆقنە بێ!»
جەمعی سەرکاری تفەنگداری لەبۆ ڕۆژی مەساف
تیر و قەڵغانی هەموو سمت و سەری هۆجەنە بێ
سەفی پێش خزمەتی ئەبرۆ بە خەنە و وسمە کشاو
دەست و پێی مەن تەبەع و نۆکەری غەرقی خەنە بێ
نامەوێ لەززەتی ئەو خاکە، جەهەننەم لە سەفای
دەی دووسەد مەرتەبە گووی مام خلە لەو مەسکەنە بێ