تالیب کە هەموو وەختێ خەریداری غەزەل بێ
ئەم غەزەلەی بۆ مەلا ئەحمەدی کوڕی نووسیوە کە لەو کاتەدا لە لای مەلا عەزیزی بالیکەدەری ئەیخوێند لە سلێمانی
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
731 بینین
تالیب کە هەموو وەختێ خەریداری غەزەل بێ
زۆر زەحمەتە مەیلی کە لەسەر عیلم و عەمەل بێ
تالیب ئەوەیە تالیبی دیوانی خودا بێ
عالم ئەوەیە غەرقی خەیاڵاتی ئەزەل بێ
فرزەندی مەلا: ڕۆڵە ئەبێ سەرفی حەیاتی
بۆ دیققەتی بەیزاوی و تەفسیری جومەل بێ
بێ جیلوەیە تەسبیحی کەفی جەزبەیی سۆفی
تا فیکری مەی و دەنگی نەی و سازی ئەمەل بێ
گەر شوربی دەوا عاقیبەتی نەفعی نەبێ، هیچ
لای خەستە وەکوو زەهرە ئەگەر عەینی عەسەل بێ
ئەفسووسە ببێ مورغی هوما فەرعی بە قاڵاو
زۆر موشکیلە گەر بازی سپی فەرعی بە قەل بێ
گەر دوڕڕی ئەتۆ، واریسی ئادابی پدەر بە
نەزدیکە پدەر یار و هەم ئاغووشی ئەجەل بێ