حوججەتی موڵکی لەتیفی خەت و خاڵی ڕوویەتی
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
944 بینین
حوججەتی موڵکی لەتیفی خەت و خاڵی ڕوویەتی
نووری ئیسباتی لەتافەت نەقشی حەڵقەی موویەتی
ڕوومەتە یا چینییە، یا لەوحی مینا، یا سەدەف
یا بە ئاهی سەردی عاشق ئاوە خۆ، بەستوویەتی
پەرچەمی جەزبەی دڵی کردم لەبۆ شوعلەی ڕوخی
ڕهبەری ئاتەشپەرەستی، توڕڕەیی جادوویەتی
سەیری خەندەی لێوەکەی بۆ دڵنەوازی چی دەکا
شەڕفرۆشی گەرچی ڕەسمی نێرگسی بەدخوویەتی
چاوی مەستی قابِضُ الأرواحعەرەبیە لێوی وەک مەسیح
کوشتن و ئیحیا بە چاو و لێوی هەر ئەو، بوویەتی
مەنعی قەد ناکەم لە خوێن خۆریی کە شێوەی چاوییە
کوشتن و قەتڵی بە ناحەق کار و پیشەی زوویەتی
نەشتەری غەمزەی لە جەرگم دا و بە گریەم پێکەنی
غونچە پشکووتن بە شەونم، عادەتی پێشوویەتی
دیجلەیی سەیلی سروشکم حەدد و پایانی نەما
شاهیدی بێ غایەتی لیتە و قوڕی پێڵوویەتی
قامەتی ناریناسناوی ئەدەبی بە کۆڵی میحنەتۆ وا خەم بووە
تەختی پیشانی هەمیشە هەمدەمی زانوویەتی