لە من کانی تەڵا مەخفی بوو دێمۆ

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  537 بینین
لە من کانی تەڵا مەخفی بوو، دێمۆ
لەمەولا حەیفە دڵ بەستن بە سیمۆ
وجوودم وەک گوڵی پەژموردە وا بوو
نەسیمی لوتفی تۆ هات و گەشیمۆ!
لەبۆ تەشریفی یادی تۆ لە بەینا
هەچی خارێ لە ڕێدا بوو چنیمۆ
لە دوورۆ بۆی شەمیمی کاغەزت هات
بە تەرزی گوڵ، بە دەم بادی نەسیمۆ
بە ڕەسمی «ئەلف و دال و بێ» وەرم گرت
چ وەرگرتن: بە «میم و ئەلف و چیم»ۆ
گرفتارم حەقیقەت لەم مەقامە
وەکوو گەوهەر بە دەس شەخسی لەئیمۆ
لەلای ناریناسناوی ئەدەبی هەچی خەرمانی غەم بوو
بە مەجمووعی ڕەقیباندا بەشیمۆ