بە شیرینی جوابت دەفعی ڕووتاڵی لە سەرما بوو
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
2 خولەک
638 بینین
بە شیرینی جوابت دەفعی ڕووتاڵی لە سەرما بوو
لە وەعدەی سڕیا، گەرمی جوابی کاغەزم چا بوو
نەما یەکسەر نەخۆشیم و بەسەر چوو میحنەت و شینم
ڕمووزی سرکە ئامێزت، تەبیبی دەفعی خەزرا بوو
موبەددەل بوو بە گوڵ ڕەنگی جوانی، سوورەتی پیری
نەسیمی خەتتی مشکینت، مەگەر نەفسی مەسیحا بوو
ئەیازم گەر لە دڵ دەرکەی، مەگەر ئەفسانە ڕازم من
شکۆهی شاهی غەزنەینە، بە حیکمەت جیلوەئارا بوو
لە بۆ ئەربابی شەوکەت لازمە زیبی هەواخواهی
ڕەواجی حوسنی یووسفناوی تایبەت، شۆڕشی عەشقی زولەیخاناوی تایبەت بوو
موجەڕڕەد حوسنی شیرین، جەزبی موڵک و دین و دڵ بوو خۆ
زەهیری میهری خەسرەو، زەمزەمەی سازی نەکیساناوی تایبەت بوو
چ بەحسی وەسفی تەییارە و تفەنگ و تۆپی ئینگلیزە
بەبێ مەیلی عەرەب، تەسخیری بەسرەناوی تایبەت و شاری بەغداناوی تایبەت بوو
لە وێرانیی قەڵا مەڕوانە، بڕوانە زەمانی زوو
دەمێ پایتەخت عەجەم شاهـ و گەهێ لوتفعەلی شاناوی تایبەت بوو
بە تەحویلاتی بێ قانونی ئەم گەردوونە فەرتووتە
زەمانێ مەنزڵی ڕۆمی، دەمێ جێی عەیشی تەرسا بوو
بە گوم بوونی نگینی بوو، نەما حوکمی سولەیمانی
قەباحەت کەی لەسەر سەخرەی لەعینی بێ سەروپا بوو
کەلامم قەندە چی بکەم ناریاناسناوی ئەدەبی بێ مشتەری ماوە
مەگەر بمرم بڵێی داخی گرانم شاعیرێ چا بوو