هەر دوو غەزەلی تاهیر و عیززەت کە لەبەر کەم
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
2 خولەک
607 بینین
هەر دوو غەزەلی تاهیر و عیززەت کە لەبەر کەم
شایستەیە گەر ئەفسەری عوسمانی لەسەر کەم
گەر شەهدی خەیاڵاتی دەمێ بێتە نەزارەت
لایق ئەوەیە، تەرکی مەی و شیر و شەکەر کەم
گەرچی لە وڵاتی عەجەما ساکینم ئەمما
بڕوا مەکە من قەت بە عەلیناوی تایبەت سەببی عومەرناوی تایبەت کەم
شەرمەندە و ڕووزەرد و سەرئەفگەندەیی دەرگام
مەنعم مەکە لەو قیبلە، ئەگەر سەرفی نەزەر کەم
بێ گەردش و ئاشووبی زەمانە بە حەقیقەت
مومکین نەبوو، تەرکی ئەدەب و نەقسی هونەر کەم
ئەمما کە ڕەقیبم بە هەموو لەحزە فەلەک بێ
مەعلوومە دەبێ دڵ لە غەما سەرفی زەرەر کەم
تەخسیری من و لەشکری بەخشایشی تەبعت
شەڕیانە وەلێ مەسڵەحەتم وایە حەزەر کەم
غوفڕانی وەکوو بایە، وەکوو گیایە گوناهم
چۆن نوختە موقابیل بە ئەسەد گورگی لەجەر کەمدەقی نائاشکرا
بێ عەقڵییە بۆ من لە نەزەر عەسکەری ڕووتا
باسی غەلەبە و کەشمەکەشی فەوجی قەجەر کەم
بەهبەهـ چ نەویدێکە ئەگەر بێت و بڵێ من
ئیحسانە لە تەخسیری، بە دڵ سەرفی نەزەر کەم
ناریناسناوی ئەدەبی کە دڵی تاهیرە وەک جامی سکەندەر
حوسنی نییە دڵ هەمدەمی ئەنواعی خەتەر کەم