من بە ئەمری تۆ لەبۆ تەحقیقی فەرمانی قەدیم
دەربارەی شێخ مەحموودی حەفید
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
2 خولەک
1045 بینین
من بە ئەمری تۆ، لەبۆ تەحقیقی فەرمانی قەدیم
دامە بەر میزانی عەقڵ و عاقیبەت وا تێگەییم
مەتڵەبێ دایر بووە ئیسمەن، وەلی ڕەسمەن نییە
نوکتەیە مەخفی لە بنیایە وەکوو ئیکسیری سیم
موختەسەر پیرانە سەر بەحسم لەگەڵ هێنایە پێش
ئەو بە توندی من بە نەرمی، ئەو بە سەختی من سەلیم
من وتم پیرانە جێگە و تەکیەگاهی ئەولیا
حەیفە بۆ تۆ بێ بە جێگەی عیشرەت و عەیشی عەزیم
ئێستە وا مەشهووری ئافاقە ئەڵێن شەیدا بووە
«شین وێ و خێ»یە، بە «عەین و شین و قاف»ی «کاف و چیم»
خۆش بە قانونی سەداقەت هاتە مەیدان و وتی
لەم گوناهـ و ئیفتەرا دوورم بە باللّه الكريمعەرەبی
بۆ ئەکەی باوەڕ بە حەرفی پووچ و ناپاکی ڕەقیب
تۆ کە ئاگاهی لە وەزع و حاڵەتی گەردن کەچیم
قەت لە گوێ مەگرن قسەی فیتنە و حەسوود و دوو زمان
قەت قبووڵی دڵ نەبێ تەزویر و قەولی موددەعیم
من بەڵێ یەک شەو بە شۆخێ ئاشنا بووم و ئەویش
کچ نەبوو ژن بوو، ئەویش بەخوا لە خەودا بوو کە دیم
گەر لە گوڵ لادەم دەمێ، مەعلوومە من یارم بە خار
ڕوو ئەگەر لادەم لە قیبلە، من لە جوملەی دۆزەخیم
عالیمولغەیبم خودایە بۆ گەواهی من کە وەک
یووسفی سیددیقی میسریم و لە توهمەت بێبەریم
ڕازیقم یەک، ڕهبەرم یەک، مەزهەبم یەک، قیبلە یەک
یەک بە یەک عالەم بدەن شایەد لەسەر یەک حاڵەتیم
جەننەتم یەک، کەوسەرم یەک، زەمزەمم یەک کەعبە یەک
ئیعتیقادم تا وەها بێ، تالیبی بوتخانە نیم
ماوەتۆ ئەمجارە ئەو بۆ من بە شێوەی ئاشتی
تا نەجاتی دەن لە خۆف و غایلە و ئەندۆهـ و بیم
کاری من تەقوا و تەسبیحاتە هەر شەو تا سەحەر
فیکری من تا وایە کەی مایل بە شەوگەردی و دزیم
ئێستە من زامن کە ئەو نەیبێ خەیاڵات تا ئەبەد
من لەمەولاوە کەفیلی حەزرەتی ئالی عەلیم