من خەیاڵم وەسڵ و تۆ فیکرت فیراق

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  1874 بینین
من خەیاڵم وەسڵ و تۆ فیکرت فیراق
من بە تۆ موشتاق و تۆ بێ ئیشتیاق
چاوەکەم تا کەی لەگەڵ مەزڵوومی خۆت
غوسسە پێدان و جەفا دان و نیفاق
تیری عیشق و چاوی مەستت کوشتمی
ئەی خودا ڕەحمێ لە دەستی جووت و تاق
من بەبێ هیممەت مەزانە و بێ کەرەم
سەهلە لای من بێ درۆ، تەکلیفی شاق
گەر دەمێ مەقسودی دڵ بێنیتە جێ
پێت دەبەخشم موڵکی شامات و عێراق
وا لە کوورەی عیشقی تۆدا مورغی دڵ
کەوتە سۆزە و ئاهـ و ناڵە و ئیحتیراق
دڵ بە لێوی مایلە و لێوی بە مەی
من کە ساقیم ئێستە نِعمَ الأتِّفاقعەرەبی
قەسری دڵ وێران و بێ تەحسینە وەک
مەعبەدی ڕووخاوی بێ میحراب و تاق
فیکری من ناگا بە وەسفی حوسنی تۆ
گەر خەیاڵم بێ بە ڕەفڕەف یا بوراق
ناریاناسناوی ئەدەبی زادی سەفەر ئامادە کە
ڕێگە تەی نابێ، بەبێ توێشە و تفاق