ئەی موقیمی مەکتەبی فەزل و هونەر
بۆ شێخ بابە عەلی حەفیدزادە
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
2 خولەک
698 بینین
ئەی موقیمی مەکتەبی فەزل و هونەر
ڕەونەقی سنفی جەلیل و موعتەبەر
لالەیی باغی سەعیدی ئەحمەدی
نەونیهالی گوڵشەنی خيرالبشرعەرەبی
حافیزی ڕۆژ و شەوت روح الأمينعەرەبی
یاوەری تۆ ساحیبی شەققولقەمەر
گوڵبەنی زاتی ڕەئووفت بێ مەلال
غونچەیی جیسمی لەتیفت بێ کەدەر
مەکتەبی فەزل و شەرەف ئەمڕۆ بە تۆ
بوو بە قیبلەی ئەهلی عیرفان و نەزەر
مەکتەبی فەزلە بەڵێ لەم عەسرەدا
مەزهەری جەوهەر لەبۆ نەوعی بەشەر
مەکتەبی فەزلە وەکوو قەسری بەهەشت
پڕ لە نەقشە و جیلوەبەخشە و شوعلەگەر
مەکتەبی فەزلە لە مەعمووری عێراقناوی تایبەت
بوو بە کانی لەعل و یاقووت و گوهەر
ماهی نەو ناکا تەرەققی بێ گومان
تا نەکێشێ میحنەت و ڕەنجی سەفەر
تا لە نیسانا نەبێ حەپسی سەدەف
قەترە قەت نابێ بە دوڕ، دانە، گوهەر
تا نەکێشێ ئێش و نێشی تیغ و داس
موشکولە، شەککەر بە کەسدا، نەی شەکەر
یادی تۆ بۆ من وەکوو چی: وەک بەهەشت
هیجری تۆ بۆ من وەکوو چی: وەک سەقەر
شیعرەکانم دوور لە تۆ، نازی نییە
وەک هەتیوی ناتەواو و دەربەدەر
شاڵی گرژاڵی ڕەواجی سەندووە
لەم زەمانە کەس غەزەل ناکاتە بەر
چون غەزەل ئەمڕۆ ڕەواجێکی نەما
ئێستە من مەشغووڵی جاوم موختەسەر
مشتەری گەر بێ لە بەغدا، وەک بەڕوو
ئەی فرۆشم من بە خورما سەربەسەر
گەر بە نارنج و تورەنج و پرتەقاڵ
بیکڕن، نەفعی نەبێ، ناکەن زەرەر
من ئەدیبی کوردم و ناوم نییە
کوردە هەر غافڵ لە ناو و بێ خەبەر
کوردە خۆ مەحکوومە بۆ تورک و عەجەم
کوردە بێ فیکر و خەیاڵ و بێ ئەسەر
کوردە هەر وەک بیدی مەجنوون ماوەتۆ
بێ سەر و بێ سێبەر و خاڵی لە بەر
کوردە وەک وەحشی لە بۆ چەشتەی تەمەع
خۆی ئەخاتە مەهلەکە و داوی خەتەر
کوردە بێ شان و شکۆ ماوە و نەما
قیمەتی حەتتا وەکوو توور و گەزەر
کوردە فیکری عاقیبەت بینی نییە
غافڵ و بێ دەرک و بێ سەمع و بەسەر
کوردە بێکەس، هەر کەسێ دێت و بە زۆر
دەیگرێ دەیکا بە گا بێ یا بە کەر
بێ وجوودی موستەمیع لەم عەسرەدا
ناریاناسناوی ئەدەبی تا کەی چەناکەی بێ سەمەر؟!