من منداڵی بچووکم عومرم ساڵی تەواوە

لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
 1 خولەک  563 بینین
من منداڵی بچووکم، عومرم ساڵی تەواوە
گەر ئەپرسی لە ناوم «عەبدوالحەمید»م ناوە
بابی منە «سەید ئەحمەد» لەقەبەکەی مەزڵوومناسناوی ئەدەبیە
ئیسم و شوهرەت و کونیەی لەم ناوە دا مەعلومە
لە ڕووی لوتف و مەرحەمەت، نەسیحەتی ئەکردم:
لە بۆ عیلم و مەعریفەت بەرەو خۆری دەبردم
ڕۆڵە هەتاکوو لاوی لە بۆ عیلم و مەعریفەت
سەعی کە تۆ بە دائیم، بگرە ڕێگەی حەقیقەت
شوعلەی عیلمت دەربخە لە تاریکی جەهالت
دڵ پڕ بکە لە شەوقی عیلم و فەن و عیدالەت
ئەبێ خزمەتی وەتەن بە دڵ، بە فەرز بزانی
حوببی وەتنت ببێ، ساحێب دین و ئیمانی
نەسەبی خۆت بناسە بزانە کە تۆ کوردی
ساحێبی شاهـ و سوڵتان خاوەنی شێر و گوردی
بۆ ناسینی قەومی کورد عیلم و تەئریخ بزانە
بە چاوی خۆت دەبینی کە کورد شێری ژیانە
چەند شاهـ و چەندە سوڵتان لە تەئریخدا بەیانە
یەکە پیاوێ مەشهوورە سەرکردەی میدەکانە
کوردانی باوک و باپیر مەزڵووم نەبوون وەک ئێمە
ئەیانگووت کوردستان دایکمە هەم نیشتەجێمە