مردن لە داغت دڵ پڕ برینم
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
600 بینین
مردن لە داغت دڵ پڕ برینم
شەوو ڕۆژ دائیم هەر لە گرینم
بە شەو خەیاڵت کە دێ بە سەرما
بڵێسەی ئاگر وا لە جگەرما
ئەحواڵی قەبر دێتە بەرچاوم
دەجۆشێ دڵ و جەرگ و هەناوم
بڵێسە و گڕە و گریەی دەروونم
قرچەی دڵەکەی زار و زەبوونم
ئاگری عیسیان لە سەرتابەخوار
دەتکێ لە ئەعزام سووتانی یەکجار
نەماوە سەبر و تاقەت و تابم
غەیری ئازار و دەرد و عەزابم
بەو حاڵە مەزڵوومناسناوی ئەدەبی شەو دەباتە سەر
بە سەد موشەقەت جەفا و دەردی سەر