جەژنم غەمە یاخود ئەسەف بادەم تاڵە وەک زەهری مار
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
585 بینین
جەژنم غەمە، یاخود ئەسەف، بادەم تاڵە وەک زەهری مار
تەن سوختە و دڵ حەزینم لە فیرقەتی یار و دیار
تەن زامدار و دڵ سپێرم لە بۆ تەعنەی ڕەقیبانم
کونکون بووە جەرگ و دڵم، هەر وەکوو نەی ئەکا هاوار
لە ڕاستیدا من کەسێکم لە ناو ئۆردووی دەرد و غەما
فەقەت ئەمرۆ بەرزە شانم، فەریق و سپەە سالار
ئەوسافی خۆم گەر بەیان کەم لە بۆ ئیوە بە موختەسەر
گەە فاعیل و گەە عامیلم، گاهی جامباز لە ناوی شار
غەمم زۆرە، غەمی ئێوەش کە بێ مەیلن بۆتە سەربار
خوایە دور بن لە موسیبەت، هەم لە بەڵای ڕەبی سەتار
دائم ئەڵێم بە ڕۆژ و شەو أسعد الله أيامكمعەرەبی
موبارەک بێ لە بۆ ئێوە جەژنی ئەمساڵ هەر وەکوو پار
با مەزڵوومناسناوی ئەدەبی یش لە غوربەتا جەژنی غەم بێ و خۆراکی دەرد
بێ بەهرە بێ لە دیدارتان هەتا ڕۆژی دیوانی کار