بۆ چی نەبم بە دێوانە بۆ شێت نەبم لە داخی تۆ

لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
 1 خولەک  630 بینین
بۆ چی نەبم بە دێوانە، بۆ شێت نەبم لە داخی تۆ
بۆچ نەسووتێ وەک پەروانە، دڵ لە کوورەی فیراقی تۆ
دڵی بردم لەنجەو لارت، شێتی کردم چاوی کاڵت
پابەندمە دانەی خاڵت، بە دوو ئەبرۆی کەمانی تۆ
لەت لەت بووە دڵی زارم، دڵ پڕ غەم و پڕ ئازارم
وا کوشتمی ئەی نیگارم، گێلگێلەو پەرچەمی تۆ
خوێناوی بوو دەستی لەیلم بە خوێناوی دڵی کەیلم
ئەسیر بووە دڵ و مەیلم بە پەرچەمی سیاهی تۆ
بۆ نەڕژێ ئەشکی خوێنین لە چشمەی دڵی حەزین
بۆ دەرنەچێ سەیلی ئەسرین لە کانیاوی جەفای تۆ
لە نەزعایە مەزڵوومناسناوی ئەدەبیە کەت تانە مەدە لە مەعشووقت
عیلاجی کە مەحبووبەکەت، با نەیکوژێ جەفای تۆ