وێنەکەی
لە کتێبی:
تریفەی هەڵبەست
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
1415 بینین
تاسەی دووری بە شەماڵی ئارامێ ڕەوایەوە
هەوری سەر دڵ بە پرشنگی خۆری مژدە توایەوە
چاوی تاریک ژووری پەستی ماڵی تەنیا و غەریبیم
دەرگای عومری شادمانی و خۆزگەی بۆ کرایەوە:
کە وێنەکەی خۆشەویستم
گەیشتە دەستم.
هەوری سەر دڵ بە پرشنگی خۆری مژدە توایەوە
چاوی تاریک ژووری پەستی ماڵی تەنیا و غەریبیم
دەرگای عومری شادمانی و خۆزگەی بۆ کرایەوە:
کە وێنەکەی خۆشەویستم
گەیشتە دەستم.