بریندارم بە شمشێری برۆی شۆخێکی نازدارێ

پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی کوردی
لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
 2 خولەک  680 بینین
بریندارم بە شمشێری برۆی شۆخێکی نازدارێ
چ نازدارێکی غەددارێ خودایا بەردی لێ بارێ
نەبوو لەم عەسرەدا فریاکەوێ یاری وەفادارێ
«ئەمان مردم عیلاجێ سا لەڕێی پێغەمبەرا چارێ
ویساڵ یا قەتڵ یا تەسکین لە هەر سێ بۆم بکەن کارێ»
لە کوورەی ناری هیجرانا بمێنم هەر وەها تا کەی
لە دونیادا نەبوو ڕۆژێ بە دڵخۆشی بکەم ئۆخەی
گڕم تێبەر بووە سینەم ئەناڵێنێ بەوێنەی نەی
«وەها سووتاوم ئەسڵا تابی فەریادم نەما سادەی
ڕەفێقان نیوەسووتن ئێوە نامەرد عەرزە هاوارێ»
دڵا چەندم نەسحەت کردی بەس خۆت تووش و ڕیسوا کە
ئەگەر سەد ساڵ لەسەر یەک چاوەڕوانی بی چ دەرباکە
ببینە چیم بەسەرهاتوە لەدەس ئەم چەرخی ئەفلاکە
«لەژێر باری غەما وا شانی سەبرم ڕێشە ئێستاکە
فیراقی یار ل بەر ئاخرشەڕی لێم بۆتە سەربارێ»
لە دەوری چەرخی گەردوون و لە دەست ئەعماڵەکەی دوونی
لە حەسرەت دووری ڕووی لەیلا لەتاوی دەردی مەجنوونی
بە زنجیری جەفا پێچراوە قابیل نابێ بەربوونی
«لە کونجی سینە دەنگی ئای و وای دڵ دێ بە مەحزوونی
وێران بێ نەمدی ساتێ لێی نەیێ ناڵەی بریندارێ»
جگەرسۆزێکی وەک تۆ بەم زووانە بۆ هەواڵت دێت
لە ڕێگەی هاتوچۆدا وا دیارە چاوەڕوانت بێت
دڵە حاڵی بکە چاکە بزانێ تاکوو شوێن و جێت
«سەبا یارانی مەجلیس گەر هەواڵی من ئەپرسن لێت
بڵێ کێشایە مەیخانە دوو چاوی بێچوەعەییارێ»
برادەر وا مەبینە غونچەیی شیعرم بەرەو زەردی
وەرە دیوانەکەم بینە ئەگەر زانایەکی وردی
گەلێ شێوەی بە جوانتر دێ لە ئەشعاری ئەبی وەردیناوی تایبەت
«دوڕ و یاقووت ئەبارێ لەم کەلامە شیرنەی کوردیناسناوی ئەدەبی
درێغا کوا لە دونیادا قەدرزان و خریدارێ»