هەر چەندە کە پۆشیومە بەر و بەرگی گوناهی
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی شێخ ڕەزا
لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
2 خولەک
490 بینین
هەر چەندە کە پۆشیومە بەر و بەرگی گوناهی
چاوم هەموو ئەوقاتێ لەڕێی عەفوە ئیلاهی
دەرحەق بە هەموو چارەوەران پشت و پەناهی
ای ریزه خور خوان نوالت مه و ماهیفارسی
جود چو وجودت ابد و لامتناهیفارسی
مووی ڕەش لە سەر و ڕیش نەما گشتی سپی بوو
پیری سەری شێواندووە لێم ڕەحمێ بفەرموو
خۆت عالمی ئەسراری یەکم زانیوی نەک دوو
بر نامهٔ اعمال سیاهم قلم عفو،فارسی
برکش که بدل شد بسفیدیم سیاهیفارسی
هەر چەندە کە بووم بەندەیەکی سەرکەش و عسیان
شەرمەندەیی بەر بارەگەهت ڕووڕەشی دیوان
لێم مەگرە خوایا بە حەقی ناڵەیی پیران
بودم من اگر بنده از خواجه گریزانفارسی
باز آمدم ای بندگیت دولت و شاهیفارسی
من بەندەیەکم تابعی ئەمر و نەهی یەزدان
کوا جێیەکی تر غەیری خودا ڕێگەیی ئاسان
سۆزی دڵ و لافاوی بەخوڕ هاتوو لە چاوان
این دیده گریانم و وین سینه بریانفارسی
بر صدق سخن میدهم هر دو گواهیفارسی
گر شاه شوم منزل من قصر جلال استفارسی
در بدرقه روز و شبم اهل کمال استفارسی
بر من همه گر ملک جهان جمله جلال استفارسی
بردن شدن از ساخت ملک تو محال استفارسی
عید توام از ملک توام خواهی نخواهیفارسی
هیچ چارە نییە غەیری ئەمە خۆم خستە ئەمانت
بم بەخشی ئەگەر ناڕووخێ هیچ کەون و مەکانت
هیچ نەفسێ نییە، نابێ، بەلای شەوکەت و شانت
بر عفو عقوبت بنود سود و زیانتفارسی
این هر دو به پیش تو ساوین الهیفارسی
عورفیناسناوی ئەدەبی کە بە زنجیری گوناهی بووە پابەند
ئەمما چ گوناهانێ وەکوو کێوی دەماوەندناوی تایبەت
مەحرەم نییە دیسان لە عەفو لوتفی خوداوەند
صد بار امید است رضا را بتو هر چندفارسی
سر تا قدمش غرق گناهست مناهیفارسی