وەهام زانی لە پێشا عاشقی کارێکی ئاسانە
لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
2 خولەک
591 بینین
وەهام زانی لە پێشا عاشقی کارێکی ئاسانە
چ ئاسانێ ملم بشکێ چوزانم قاتیلی جانە
دڵۆپەی ئاوی چاوم ئاخری نەهرێکی تەشکیل کرد
بەڵێ موحتاجی سەددی خانە، ئەم لافاوی سیروانە
نەوەک تەنها منی بێچارە بەرگەی سیحری ئەو نەگرێ
کەفی مووسا لە سیحری ساحیری ئەودا پەرێشانە
سەبەب فیتنەی زوڵێخا بوو بەڵا بۆ حەزرەتی یووسف
کە ئەم پێغەمبەرە حەوت ساڵ ئەسیری بەندی زیندانە
کە شەو دایێ چ سەودایێ لە خانەی کاسەیی سەرمە
سەحەر دێ غولغولی ئاشووبی شەومە شینی شێوانە
کە چاوم کەوت بە خاڵی ڕووی سەری سینەی تەحەییور مام
کە بەم بێ وەختییە دز چی ئەکا لەم باغ و بێستانە
ئەزانم نازە ڕووپۆشیت، کە تەشبیهی بکەین ئەمڕۆ
بە مانگی هەشت و چوار و دوو لە ژێر هەورایە پەنهانە
تەسادوف چوومە دیوانی دڵارامێ بە میوانی
چ خۆشحاڵم کە بۆم دەرکەوت شکور کەیبانوو کابانە
بحمد اللهعەرەبی کە قانع بوو زمانی حاڵی خۆی فەرمووی
مەواچە پێم گەرەکتە ڵێم کە وادەی وەسڵی ماچانە
لە وەختی مەستیا نازم بەسەر چەرخا ئەنازێنێ
دەماغم بەرزە بەم تەرزە هەتا ئەیوانی کەیوانە
زەمانە وای هێنا عورفیناسناوی ئەدەبی دامانگیری عالەم بێ
ئەمیش دووبارە فیتنەی دڵبەرە داماوی دامانە