برووسکەی هەوری هیجران سووتانی خانەیی سینە

لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
 1 خولەک  501 بینین
برووسکەی هەوری هیجران سووتانی خانەیی سینە
کڵوکۆی دامرا سەر تا بە خواری تاکوو بنچینە
لە مەیدانی جەماڵا ئەسپی تازی تاو بدا دڵبەر
لە کوێ تۆ تۆزی پێی ئەبڕی بە سواری ئەسپەدارینە
کە ڕۆژی ڕووی لەگەڵ ڕۆژی سەمادا وەختێ جووت بگرن
ئەکەونە شوبهە عالەم ئاخۆ کامیان ڕۆژی پێشینە
مەبادا خوا نەخواستە بەر دۆعایی دەردەدارێ بێ
جوانم خۆت بپارێزە لە ئاهـ و ناڵەیی سینە
ئەگەر ساتێ خیلافی تەبعی ئێوەی کرد دڵم دەرحاڵ
بە دەستی خۆت لەناو سینە دەری بێنە بیسووتێنە
دەمێکە عاقرەدەقی نائاشکرا ئەم پیری غەددارەی لە خوا عاسی
بەبێ میهر و نیکاح ئەم قەحبەیە هەر شەو لە زایینە
نەسیحەت بگرە گوێ جانا هەتا پێت ئەکرێ ڕای بگرە
نەکەی هەرگیز دڵی بێچارەی ئەم پیرە مەڕەنجێنە
لە ڕێی خوادا دڵی گرتووم لە بەندی پەنجەکەت بەردە
وەرە خێری بەسە ئەم پیری فەوتاوە مەفەوتێنە
هەتا یاری سەفەرکەردە سەڵامەت دێتەوە لامان
بەخوا عورفیناسناوی ئەدەبی لەسەر قەبرم مەلا مەشغووڵی تەڵقینە