هەتا کەی گیرەوەی بەحری بەڵا بین

لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
 1 خولەک  315 بینین
هەتا کەی گیرەوەی بەحری بەڵا بین
بەدەس جەور و جەفاوە موبتەلا بین
بەهای تاڵێکی زوڵفت ئەی نیگارم
ئەبەد نادەم بە موڵکی چین و ماچین
حەیایان چوو ئیتر چاو هەڵبهێنن
موقابیل ڕووت کە هەڵبێ ماهـ و پەروین
برینی زاری قەندت کاریگەر بوو
تەماتە تازە ئێمە ڕوو لە چا بین
مەحاڵە ڕووت ببینم جارەکی تر
مەگەر وەختێ لە ئەوقاتی خەوا بین
کە خێرێکی نەدی عومرم لە خۆشی
لەگەڵ غەم با ببەستین عەقدی کابین
خوا هەڵناگرێ جانا بەسی بێ
دوچاری دەردی هیجری بێدەوا بین
من و تۆ عورفیناسناوی ئەدەبی ئەمجارە لەمەو لا
ئیتر با ڕوو لەڕێی قاپی خوا بین