هەوری ڕەحمەت گەر ببارێنێ لەجێی باران گوهەر
لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
1 خولەک
552 بینین
هەوری ڕەحمەت گەر ببارێنێ لەجێی باران گوهەر
قەترەیەکی ناڕژێتە مەزرەعەی ئەهلی هونەر
بارَكَ اللهعەرەبی ئەی فەلەک میزانی عەدلت وا ئەبێ
ئەوجی باڵا بگرێ جاهیل، ئەهلی عیلمیش دەربەدەر
دەوڵەتی دونیا بە عەقڵ و مەعریفەت دەس ناکەوێ
ئەهلی عیرفان کەی دەستی کەوت لوقمەیە بێ دەردیسەر
هۆشدارانی حەقیقەت وا لە دەس جەوری فەلەک
بۆ نیشانەی تیری جاهیل سینەیان بۆتە سوپەر
دەک خوا بیبڕێ لە ژینی وا خودا داویە بە من
موددەتی عومرم لە خۆم خێرم نەدی غەیری زەرەر
چونکە بێکەس بووم نەبووە کەس لێم بپرسێ وەزعی حاڵ
دادی من پرسێ مەگەر ڕۆژی قیامەت دادگەر
حاڵی بووم لەم ئاخری عومرە نەما بۆم مەرجەعێ
ئەی فەلەک کۆستت کەوێ! بۆ کوێ بڕۆم؟ أينَ المَفَر؟عەرەبی
عورفیناسناوی ئەدەبی تا ماوی ئەمان قەت نەکەی قەتعی ئومێد
لوتفی خوا زۆرە کە بەر عەفووی کەوی وەختی سەفەر