بریندارە دڵ و گیانم بە نووکی تیری موژگانت

گلەیی لە یاری بێ وەفا
لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
 1 خولەک  879 بینین
بریندارە دڵ و گیانم بە نووکی تیری موژگانت
بەسم بێ ئەم برینانەم دەخیل دەستم بە دامانت
تەبەڕڕا بم لە دینی مستەفا گەر پێت بکەم باوەڕ
بە وێنەی ئاگر و ئاوی، دەقیقە نیتە ئامانت
هەتا کەی دوورپەرێزی کەی، خودا هەڵناگرێ بەس بێ
شەو و ڕۆژێ بسووتێ دڵ لەتاوی دەردی هیجرانت
برینداری خەدەنگی تیری غەمزەی خۆت بلاوێنە
وەفای بۆ خوا ڕۆژێ بپرسە چۆنە زامانت
دیواری عومرمە مائیل، وەکوو عەقڵم بووە زائیل
پەرێشانخاتیرن هەردوو وەکوو زوڵفی پەرێشانت
کەمێکە تیلی چاوانت، ئەگەرچی لێت نەبۆتە عەیب
خواخوامە دیسان دەستی شکایە خۆزگە مامانت
ئەگەر ویجدانت بێ حەققم ئەدەیتێ چونکی ئەو وەختەم
ڕووناکە نووری چاوانم کە چاوم بێ لە چاوانت
لەجیاتی ئەم هەموو جەورەی لە دەستی تۆوە چێشتوومە
هەتا ماوم بە جان و دڵ موتیعی ئەمر و فەرمانت
دەوای دەردی دڵی عورفیناسناوی ئەدەبی تەبیبی لێوی ئاڵت بێ
بە ماچێکی دوو لیمۆت چۆن نەبێ موحتاجی دەرمانت