وەهام زانی ئیتر دولبەر بە هیچ جۆرێ جەفا ناکا
لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
1 خولەک
691 بینین
وەهام زانی ئیتر دولبەر بە هیچ جۆرێ جەفا ناکا
خودا بیگرێ چ بەدبەختێکە هیچ مەیلی سەفا ناکا
فکر ڕۆیی لە خانەی کەللەدا زائیل بووە بە یەکجاری
دڵ و دین ماوە لامان با ئەویش ئەمجارە یەغما کا
نیازم دەست و دامەن بوو کە گوڵزاری ڕۆخی بینم
لەترسا خۆم ئەپارێزم مەبادا فیتنە بەرپا کا
وەڵا بوو مامەڵەی ماچی نەوەک تۆ بیەوێ هەر کەس
لەگەڵیا بێت و سەودا کا ئەبێ خۆی تووشی سەودا کا
هەتا ئیمڕۆ ئەگەر ئومێدی لوتفێ بووم ئەویشم چوو
نەتیجەی تەجروبە زانیم بەهیچ نەوعێ وەفا ناکا
لەپێناویا کە خۆم کوشتووە لەپاداشا جنێوە بۆم
کە چی بەدبەختە دەس هەڵناگرێ شەرم و حەیا ناکا
چرای بەختم کە نەتوانێ موقابیل شەوقی ڕووت شەڕ کا
چراغی سوبحەدەم غەوغا لەگەڵ شەمسی سەما ناکا
دڵ و گیانم فیدای خاڵێکی هیندووی کرد! و نازانم
چ ڕوویداوە سەبەب ئەم خزمەتەی من بۆ چی ئەغما کا
نەما تاقەت لە قوەی عورفیناسناوی ئەدەبی بێچارە ئەمجارە
گوناهی ئەم جوانانە حەواڵەی تیغی مەولا کا