پیشەمە بە سەرت قەسەم هەتاکوو ماوم

لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
 1 خولەک  557 بینین
- -دەقی نائاشکرا پیشەمە بە سەرت قەسەم، هەتاکوو ماوم
لە - -دەقی نائاشکرا زیاتر کەس نییە کەسم، هێز و هەناوم
شەست ساڵە ئەمن پیشەم - - -دەقی نائاشکرا، لە ئەم زەمانە
دەوای دەردی من - -دەقی نائاشکرا بێزانە، کە بۆم دەرمانە
***
تەرکی سەرەوەت و وەزیفەم بۆ کرد، ڕۆحی ڕەوانم
لەسەر تۆ حەیا و نامووسم لابرد، دەوای ژیانم
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا، لە عومری شەست ساڵ
ڕووی خۆمم ڕەش کرد هەر وەکوو زوخاڵ،لە دەر و لە ماڵ
- -دەقی نائاشکرا لە کۆڵ بووم بە شەو و بە ڕۆژ، بێ خۆراک و خەو
هەمیشە و داییم لە سەحرا و چۆڵ بووم، ئەمخوێند وەکوو کەو
تەرکی ژیان و حەسانەوەم کرد، بۆ ژیانی تۆ
تۆزێ حەیام بوو ئەویشم لابرد، تۆش وەهای ئاخۆ
کە چی هەتا بێت لالووتە لە من، بۆ خۆت نازانی
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا، ئازیزی گیانی
بۆ پارە خەڵقی هەوڵ ئەدەن وەک شێر، بێ شەرم و حەیان
هەر خۆم چاک ئەکەم هەوڵ ئەدەم بۆ کێر، ئەمەتە ژیان