فکرم ئەمەیە خامە مەدەد نامەوەری کەم
لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
2 خولەک
592 بینین
ناتق:
فکرم ئەمەیە خامە مەدەد نامەوەری کەم
بۆ کاکە حەمەی شێخ حسەین مەدحی کەری کەم
هەر وەکوو ژنی فاحشە سەر و زوڵفی بتاشم
سواری کەرە دێزی بکەم و شاربەدری کەم
عەلی کەمال باپیر:
وەک مورشیدی کامل لە خەیاڵام بە شەو و ڕۆژ
زەرکێ لە سکی ڕۆ بکەم و بەهرەوەری کەم
شێخ سەلام:
هێند جۆش و خرۆشی هەیە ناوەستێ هەتاکوو
پاڵی بخەم و پیا بکەم و دیوەدەری کەم
سەعید فەوزی:
سەلک سەکووتی باشە فەقەت قێزم ئەشێوێ
هەر وەختێ هەوای پاش و سووڕینی لەجەری کەم
میرزا مارف:
واز بێنە کەمال مرقی لەسەر لادە بەری دە
وا چاکە لەبەر ویز و لەڕی باشە دەری کەم
فەلامەرز:
موحتاجی شرینقەی قووەت وو حوببی حەیاتە
دوکتۆرە کە بشکێنێ خرووی چارەسەری کەم
تێر ناخوا بە من هێندە بە ئاڵوش و بەفاڵە
وا چاکە هەواڵەی ڕەپی کاپتان میللەرناوی تایبەتی کەم
ئەحمەد موختار جاف:
بۆ تۆزی خەنە بۆ تنی بێژنی خەریکم
تەعلیمی بە ئەخلاق بە ئیرسی پدەری کەم
چونکە سنەیی نەسڵی تەمامی بە فڕ و فێڵ
وا حیزە پەنا بات و قران و قەمەری کەم
چەند حیزە کە جاشوولکەی یابووی عەجەمی ڕەنگ
تەنزینی بە زین و بەرە و جل قەجەری کەم
ئەم حیزە ئەمە چەند ساڵە لە من بە فاڵە
وا چاکە هەواڵەی مەفرەشی ئامەی بەشەرناوی تایبەتی کەم