-مارف لە دنیا وەکوو مامە بە فاڵ بی

بۆ میرزا مارف
لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
 1 خولەک  707 بینین
مارف لە دنیا وەکوو مامە بە فاڵ بی
جێی لۆمەیت ئەگەر پڕ عەقڵ و کەماڵ بی
ناوێ بەد فیعل بێت و تاوێ مەست و خەیاڵ بی
بە هونەرە ئەگەر وەک ڕوستەمی زاڵ بی
بەدکار و پڕ لەعنەت بەد فەساڵ بی
مارف چیتە لە حیلمی وا دیارە ئەتخورێ
تۆش وەکوو مامە وەها دیارە
بۆ ناو چەمیش پیشەتە وەک
بۆ ئیشی نابەجێ هەمیشە بارە بەری
دەک ڕاستۆ نەبی مل کەچی ناو چاڵ بی
هەر کەس لە دنیا وەکوو تۆ بکات هەتا ماوە
ئەو کەسە حیز سفەتە و - - -دەقی نائاشکرا زۆری داوە
بەد ناوە چون خەریکی درۆ و چاو و ڕاوە
مەشهوورە کە حەیا بۆ ئینسان دانراوە
حەیا تکا و ڕووڕەشی بە درێژایی ساڵ بێ
ئیتر بەسیەتی لادە لە حیلمی تۆ چاوەکەم
بەد ناوت ئەکەم ئیتر نەهێنی ناوەکەم
نێچری ئەمجارە سەرگەڕێی بوو ڕاوەکەم
- - -دەقی نائاشکرا بە فاڵ وا کەوتە ناو داوەکەم
بەدکار بێت بە دائیم جێی لۆمەیی کوڕ و کاڵ بی