مەربووتە حەیاتم بە بیارە و بە دیاری

لە کتێبی:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
بەرهەمی:
تاهیر بەگی جاف (1878-1918)
 2 خولەک  2286 بینین
مەربووتە حەیاتم بە بیارە و بە دیاری
خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی قوتبی مەداری
ئەم کاولە دونیایە لە نەو زێڕ٭ و زەبەر بێ
پاش ئەحمەدی موختار و ئەبووبەکر و سێ یاری
فارۆقی زەمان حەزرەتی نائیبی شێخ عوسمان
واسڵ بوو بە دەرگاهی کەرەم، ڕەحمەتی باری
ئەم حوجرەیە کە جێی تەوافگەهی حەزرەتی شێخە
یەکسەر هەموو ئەنوارە چ سەقف و چ کەناری
هەردەم بۆ تەوافی، جەمعی مەلەک دێن
خاڵی نییە یەک ئانێ، نە حوجرە و نە حەساری
ئەم حوجرە لە حەرەمدا تەوافی بۆ نییە هەرگیز
مەجمووعی مەلائیکە هەموو بۆتە زەواری
حاجی وەرە ئەم قاپییە گەر تالیبی دینی
سەد حەج و دووسەد عومرە تەوافێکی مەزاری
سەد شوکری خوا لازمە بۆ جەمعی موریدان
خاڵی نییە جێگەیی، وەک ئابادی دیاری
ئەی نەجمی هونەر، مەزهەری حەق و مەهـ و خورشید
لازم نییە وەسفت، لە هەموو لاوە دیاری
گەر تالیبی یاری سا ڕوو بکە خورشید
ئەی خالیدی بێچارە تۆ بەم دەردە دووچاری
تا تۆزی دەری قاپییەکەی نەیکەیە چاوت
ئەم کێوە کە کانی حەسەدە، ناکرێ چاری
فیکرت کە لە ڕێی باری حەسەد ڕێ ڕم و شێرە٭
بێ خاوەنە، بێ ڕێگە، لە شەیتانە سواری
ئەی قافڵە سالار، وەی ئافەتی مەهـ و خورشید
تۆ مەرقەدی گەیلانی و پیرانی بوخاری
ڕەحمێ بکە بەم تاهیرناسناوی ئەدەبیی بێچارەیی مسکین
مەهجووری دڵی، وا لە دونیادا بێزاری