چەمەن یەک بارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان با بێ
لە کتێبی:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
بەرهەمی:
تاهیر بەگی جاف (1878-1918)
1 خولەک
3064 بینین
چەمەن یەک بارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان، با بێ
دڵ ئەمڕۆ مات و مەدهۆشە خوا فەسڵی گوڵان با بێ
ئەگەر مەیلت لە سەرمانە چ حاجەت ئابی حەیوانە
لە لێوی لەعلی جانانە حەیاتی جاویدان، با بێ
نەماوە حاڵەت و ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فوغان، با بێ
ئەسیری تاری گیسووتم هیلاکی چاوی جادووتم
شەهیدی تێغی ئەبرووتم دەسا عیسای زەمان، با بێ
بیحەمدیللا گوڵی ڕەعنا، شکاندی ڕەونەقی لەیلا
بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی ئاشقان، با بێ
زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە
لە بەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان، با بێ
ئەلا ئەی ئاشقی مەدهۆش وەکوو تاهیرناسناوی ئەدەبی مەبە خامۆش
لە بەر سۆزی دڵی پڕجۆش، نەوایی موتریبان با بێ