مەمکوژە جانا بە هیجران ئەی جەفاکارم وەرە

لە کتێبی:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
بەرهەمی:
تاهیر بەگی جاف (1878-1918)
 1 خولەک  1970 بینین
مەمکوژە جانا بە هیجران، ئەی جەفاکارم وەرە
تاب و تاقەت چوو بە جارێ، یاری خەمخوارم وەرە
بۆچ ئەوەندە ئارەزووت بۆ قەتڵی ئەم بێچارە زار
کوشتنی ئاشق دریغ مەفەرموو، سەردارم وەرە
بولبولی زارم دەناڵم، قەقنەسم ئاگر بە جان
گا دەگریێم، گا دەسووتێم، یاری غەددارم وەرە
خاڵی کوڵمت هەر وەکوو فلفل ئەسووتێنێ دڵم
کەس نییە دەردم دەوا کا، تۆ بە هاوارم وەرە
دڵ لە دووریت ئاگری گرت بەسیە یاری نازەنین
تۆی عەلاجی دەردی تاهیرناسناوی ئەدەبی زوو بە هاوارم وەرە