مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری علم الیقین
لە کتێبی:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
بەرهەمی:
تاهیر بەگی جاف (1878-1918)
2 خولەک
1785 بینین
مەتلەعی سوبحی سەعادەت مەزهەری «عِلمُ اليَقينعەرەبی»
ئەی سپەهسالاری فەوجی ئەنبیاء و مورسەلین
بۆ نەوازش، زاتی حەق هەم حوججەت و هەم دەنگی تۆ
شاهیدی تەعزیمی تۆ بوو یاوەری روحُ الأمينعەرەبی
موشکی تۆزی دامەنت، عەتری دەماغی ئەتقیا
یەعنی بۆ تەئسیری بینش، عینی سورمەی خاکبین
ڕوو لە کێ کەم غەیری تۆ ئەی شافیعی زومڕەی ئەسیم
من گونەهبار و خەجاڵەت، تۆ شَفيعُ المُذنِبينعەرەبی
خۆم لە قوڕ بگرم بە جارێ هەر لە پێ تا تەوقی سەر
بەڵکوو لوتفی شاهی لەولاک بێ نەجاتم دا لە شین
موستەحەققی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
واجبی ڕەحمم بەسە یا رَحمتً لِلعالَمينعەرەبی
ڕووت و قووتی مەحشەر و بێ سایە و ئاوارە خۆم
مەزرەعەی عەفووی خودا نابێ ببێ، بێ خۆشە چین
حەسرەتا مەحروومی شەهد و زیارەتی شوبباکی تۆم
بۆ نەڕێژم ئەشکی ئاڵ و ئاوی گەرم و ئاتەشین
ئەی حەبیبی خالیقی عالەم تەرەححوم تا زووە
ئەو سەگی ئەسحابی کەهف و من سەگێکی تابیعین
ڕوو لە قاپی موستەفا کە بێژە يا خَيرُ البَشَرعەرەبی
نیمە تۆشەی ڕێگە، جوز ئیخلاسی ئالی تاهیرین