شووشەم ئەشکێنی بە قەستی خوایە
لە کتێبی:
خەیام بە کوردی
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
835 بینین
شووشەم ئەشکێنی بە قەستی، خوایە!
ڕێی نەشئە و بەزمم ئەبەستی، خوایە!
شەرابی ئاڵم ئەڕێژیتە خاک،
هەی خاکم بە دەم بۆچ مەستی، خوایە!
خیام:
ابریق می مرا شکستی ربّی!
بر من در عیش را بستی ربّی
من می خورم و تو میکنی بدمستی!
خاکم به دهن مگر تو مستی ربّی!