ئەڵێن لە بەهەشت حۆریی جوان هەیە
لە کتێبی:
خەیام بە کوردی
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
1744 بینین
ئەڵێن لە بەهەشت حۆریی جوان هەیە،
مەی و هەنگوینی سپیی شان هەیە،
بۆچ یارپەرستی و مەی نۆشی نەکەم
مادام ئەنجامی کار هەمان هەیە؟
خیام:
گویند بهشت و حورعین خواهد بود
آنجا می و شیر و انگبین خواهد بود
گر ما می و معشوق گزیدیم چه باک
چون عاقبت کار چنین خواهد بود