ئەوانەی دەریای فەزڵ و هونەر بوون
لە کتێبی:
خەیام بە کوردی
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
928 بینین
ئەوانەی دەریای فەزڵ و هونەر بوون،
لە کۆڕی عیلما چرا و ڕابەر بوون،
لەم شەوەزەنگە ڕێیان دەر نەکرد،
ئەفسانەبێژی خەولەخۆخەر بوون!
خیام:
آنانکه محیط فضل و آداب شدند
در جمع کمال شمع اصحاب شدند
ره زین شب تاریک نبردند برون
گفتند فسانهای و در خواب شدند