پێشەکی

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (سوارە)
بەرهەمی:
سوارە ئیلخانیزادە (1937-1976)
 1 خولەک  1631 بینین

بەیتی کوردی کە لکێکی پڕ مێوە و گەڵای داری وێژەی کوردەوارییە، ئەتوانێ، باشترین کانگا بێ بۆ چیرۆک و داستانی کورد.

ئەم نووسینەی بەیت لەسەر تەشکی چیرۆک دوو سوودی هەیە، یەکیان ئەمەیە کە گوێگری کورد لەبەر ئەمە کە بەیتەکان باسی ڕابردووی ئەوانە ئەکەن، و لەسەر خوو و ڕەوشتی تایبەتی کوردی دامەزراون، زیاتری ئەم چەشنە داستانە وەبەر دڵ دەکەوێ.

دووەم ئەمە کە زانیاری و زانستی گشتی زیندوو ئەبێتەوە و تۆزی کات و زەمان لەسەر ڕواڵەتی پرشنگداری لادەچێ.

ئەم داستانەی لاس و خەزاڵ تەواو لەسەر بەیتی لاس و خەزاڵ نییە و ئەم کارەش لەناو نووسەرانی دەرەوەشدا باوە کە ئەفسانەیەک یان داستانێکی کۆنی ناو کۆمەڵ ئەگۆڕن و لە ڕواڵەتێکی تازەترا نیشانی دەدەن وەک کارێک کە «ئەحمەدی خانیکەس» کە لەسەر بەیتی «مەم و زین»ی کردووە، یان وەک کارەکانی «ئەحمەد شەوقیکەس» و «نازم حیکمەتکەس» لەسەر ئەفسانەی ئەوینی «لەیلی و مەجنون» و «شیرین و فەرهاد» کردوویانە.