بێ جێیە قسەکردنی بێڕێ و بەبێ جێ
دڵی سەرکەش
لە کتێبی:
دیوانی حەریق
بەرهەمی:
حەریق (1856-1909)
1 خولەک
1126 بینین
بێ جێیە قسەکردنی بێڕێ و بەبێ جێ
بێیاریدەیی یارم ئەمن نایەمە سەرڕێ
وەک شەمعی سەحەر چاوەنواڕی نەفەسێکم
کەی بێ لە تەڕەف غونچەدەمێکم کە دەمێ بێ
مەحرومی حوزووری مەدەنی و خاکی مەدینەم
بەم حاڵەوە قەت ڕێم نییە بێنی مەدەنی بێ
پەیکانی موژەت بۆ سپەری سینە ڕەوان کە
نامەرد ئەوە بێ گەر لەبەر ئەو تیرە ببزوێ
موحتاجە بە مەودایی دەمی تیغی برۆت دڵ
بینێ لە ملم شەرت بێ کە ئاییم نەیێ ئێستێ
ئەغیار و ڕەقیب شاد و ئەمن هەمدەمی فەریاد
یاڕەببی خودا کەی بێ کە وەختی هەلی من بێ؟
زۆرم دەکوت ئەی دڵ مەبە سەرکەش لە حوزووری
زۆر موستەحەقی خوێڕی، دەبا واتە بەسەربێ
تۆبی و سەری خۆت عەبدێکی زۆر چاکە حەریقیناسناوی ئەدەبی
ئازادی مەکە ئاخری بۆ تۆ بەعەمەل دێ